بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ” ئەوە شتێکی بێ خەیاڵ نییە کە تەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا نزیکەی ٥٠ منداڵ لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون، ئەمە دەبێت جیهان تووشی شۆک بکات، بەڵام بەداخەوە بە بێباکی بەرەوڕوو بووەتەوە “. ئەمە دوایین هەڵوێستی سەرۆکی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکانە سەبارەت بە پێشهاتە ترسناکەکانی غەززە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا.
ئەو بەرپرسە بە جەختکردنەوە لەسەر نائەمنی ڕەها بۆ منداڵان لە ناوچەکەەدا زیادی کرد: ” هیچ شوێنێکی سەلامەت بۆ منداڵان لە غەززە نەماوە، ئەم کابوسە دەبێت کۆتایی بێت “.
ڕوسیل هەروەها هۆشداریدا سەبارەت بە دۆخی نالەباری مرۆیی زیاتر لە ملیۆنێک منداڵی دانیشتووی غەززە و وتی: ” زیاتر لە ملیۆنێک منداڵ لە غەززە مەترسی برسێتییان لەسەرە، لە دەستڕاگەیشتن بە خۆراک و ئاو و دەرمان بێبەش کراون. پێویستە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێز لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بگرن “./.