بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتەنی ژمارەیەک لە مامۆستایان و کاربەدەستانی وەزارەتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئاماژە بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بانگەشەی سەبارەت بە دابینکردنی ئاشتی لە ڕێگای دەسەڵاتەوە، وتیان: ئەمریکا هەوڵ دەدات مۆدێلێک بە سەر وڵاتانی عەرەبیدا بسەپێنێت و بە دڵنیاییەوە ئەو مۆدێلە شکستی هێناوە و بە هەوڵی گەلانی ناوچەکە، ئەمریکا ناچار بە پاشەکشە دەبێت و ڕژێمی زایۆنیستی وەک وەرەمێکی شێرپەنجەیی کە سەرچاوەی شەڕ و ناکۆکییە، بنبڕ دەکرێت.
بەڕێزیان وتیان: هەندێک لە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شیاوی وەڵامدانەوە نییە و سەبارەت بە یەک دوو قسەشی کە بانگەشەی ئەوەیدەکرد لە ڕێگای دەسەڵاتەوە بە ئاشتی دەگات، درۆ دەکات.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: کۆماری ئیسلامی ئێران درێژە بە ڕێگای بەهێزبوونی خۆی دەدات و بە کوێری چاوی دوژمنان، پێشکەوتنی هێندە گەورەتر بە دەست دێنێت./.