بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ شەممە بە سەردانێک گەیشتە تاران.
ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشدارییە لە دیداری تاران بۆ وتووێژ و هەروەها کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران بە تایبەت سەرۆک کۆمار.
سەید موسا عەلیزادە تەباتەبایی بەرپرسی بەشی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە فڕۆکەخانە پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرد./.