بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاگەێندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی کە ڕۆژی شەممە 17 ی ئایاری 2025 لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، جەختی لە سەر گرنگی پرسی فەڵەستین و پێویستی بەپەلەی ئاگربەستی غەززە کردەوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کراوە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و خوێنڕشتن و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە هاوکاری بکەن.
ڕاگەێندراوەکە هەروەها دژایەتی وڵاتانی عەرەبیی بۆ کۆچی زۆرەملێ و ئاوارەیی گەلی فەڵەستین دووپات کردووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە پێویستە پشتیوانی لە پرۆژەی عەرەبی – ئیسلامی بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە بکرێت./.