بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان وتی: لە هیچ بوارێکدا قبووڵکراو نییە کە لە ڕکابەرەکانی خۆمان دواکەوتوو بین.
ناوبراو وتی: برایەتی و دۆستایەکی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ ئێمە گرنگە.
پزیشکیان وتی: ئەوەی کە ترەمپ لە سەردانەکەیدا بۆ ناوچەکە باسی کرد بە تەنیا لای خۆی قبووڵکراوە. باس لە ئاشتی دەکات و لە هەمان کاتدا باسی کوشتار و چەکی ڕۆخێنەر دەکات.
ناوبراو وتی: لە دانوستانداین بەڵام لە هیچ هەڕەشەیەک ناترسین، ئەوان وا دەزانن بە هەڕەشەکردن ئێمە واز لە بنماکانی خۆمان دێنین، بەڵام وا نابێت و ئەوەش ڕوو نادات، واز لە دەسکەوتە زانستی و سەربازی و ناوەکییەکانی خۆمان ناهێنین./.