بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی میلان بەنیازە لە هاوینی داهاتوودا دوای وەرزێکی نائومێدکەر هەنگاو بنێت بۆ بەهێزکردنی تیپەکەی، یەکێک لەو بژاردانەی کە بە جیدی بیری لێدەکرێتەوە فێدریکۆ کیێزایە. کیلباسا لەم وەرزەدا تەنیا لە پێنج یاری پرێمەرلیگ بەشداری کردووە و تەنانەت یەک جاریش لە پێکهاتەی سەرەکی لیڤەرپول نەبووە.
جگە لەوەش لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئارنێ شلۆت ئاماژە بەوە دەکەن کە پێناچێت بارودۆخی کیێزا لە لیڤەرپول لە وەرزی داهاتوودا بگۆڕێت. فێدریکۆ کیێزا لە وەرزی 2025-2024 تەنیا لە 13 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بۆ لیڤەرپول بەشداری کردووە، بە کۆی گشتی 403 خولەک یاریی کردووە و لەو ماوەیەدا دوو گۆڵی تۆمارکردووە و دوو ئەسیستی گۆڵیشی پێشکەش کردووە./.