بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یۆنیسێف ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەی تاوانەکانیدا لە کەرتی غەززە، تەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا 45 منداڵی شەهید کردووە.
یۆنیسێف ڕایگەیاندووە کە منداڵان یەکەم توێژی ئازارچێشتووی کەرتی غەززەن کە برسێتی ئەوانی تووشی کارەسات کردووە و لە بۆردومانەکانیشدا زیانی زۆریان بەردەکەوێت.
ڕاشیگەیاندووە کە دەبێت کوشتنی ڕۆژانە و ئێش و ئازاری منداڵانی غەززە بە زووترین کات ڕابگیرێت./.