بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆکاری جۆراوجۆر وەک پیسبوون، دڵەڕاوکێ، کەمی خەو و خۆراکی خراپ زیان بە پێست دەگەیەنن و کێشەی وەک وشکبوون یان پیربوونی پێست درووست دەکەن. لەم ساڵانەی دواییدا، بەکارهێنانی ڤیتامینی جۆراوجۆر بۆ پێست ناوبانگێکی بەرچاوی پەیدا کردووە وەک چارەسەرێک بۆ باشترکردنی کوالیتی پێست.
ئەو ڤیتامینانەی کە بۆ تەندرووستی پێست کاریگەرن بریتین لە:
1- ڤیتامینC:
یەکێکە لە گرنگترین دژە ئۆکسێنەرەکان کە بۆ پێست پێویستە و یارمەتی پاراستنی خانەکانی پێست دەدات لە زیان. ئەم ڤیتامینە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین، پرۆتینێک کە پێکهاتە و بەهێزی پێست دەپارێزێت.
2- ڤیتامینE:
ئەم ڤیتامینە بەتایبەتی لە کەمکردنەوەی هەوکردن، باشترکردنی شێی پێست و پاراستن لە زیانەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی کاریگەرە. هەروەها یارمەتیدەرە بۆ ڕێگرتن لە وشکبوون و بەهێزکردنی پێست و باشترکردنی پێکهاتەی پێست.
3- ڤیتامین A:
ئەم ڤیتامینە یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی بەرهەمهێنانی چەوری لە پێست و زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی پێستی چەوریان هەیە. هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیری وەک چرچی و لۆچی چونکە ئەم ڤیتامینە بەرهەمهێنانی خانەی نوێی پێست زیاد دەکات./.