بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ئاستۆن ڤێلا زۆرترین سەرنج لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی هاوینەدا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. ئاستۆن ڤێلا هەوڵدەدات بگەڕێتەوە بۆ چامپیۆنزلیگ و هەروەها ئەم یانە لەم وەرزەدا دوای دۆڕاندنی بەرامبەر پاریس سانجێرمان، لە چارەکی کۆتایی دوورخرایەوە.
مۆنچی بەڕێوەبەری وەرزشی ئەم یانەیە، هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردەکان دەکات و یەکێک لەو ناوانەی کە ماوەیەکی زۆرە چاودێری دەکات فێران تۆرێسە. میدیا وەرزشییەکانی ئیسپانیا ڕایانگەیاندووە کە ڕەنگە نرخی ئۆفەرەکەیان بۆ بەرشەلۆنە بۆ کڕینی ئەم یاریزانە بگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ.
ئەم ژمارەیە زۆرە بەڵام پێدەچێت ڕازیکردنی یانەی بەرشەلۆنە و بەتایبەت خودی ئەو یاریزانە بەپارە زۆر زەحمەت بێت. هانسی فلیک زۆر ڕازییە بە ئەدای ئەم هێرشبەرە کە ڕۆڵێکی گرنگ و سەرەکی هەبووە لە بردنەوەی جامی شای ئیسپانیا. فێران تۆرێس لە هێڵی هێرشبەردا گەشەی کردووە و خۆی جێگیر کردووە. خودی ئەو یاریزانەش دووپاتی کردووەتەوە کە حەزی لەم پۆستەیە و خۆی لەگەڵیدا گونجاندووە و بەم هۆیەشەوە پێناچێت بەرشەلۆنە هیچ پێشنیارێک بۆ فرۆشتنی قبوڵ بکات./.