بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دی ماریا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا ڕایگەیاند کە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە بەنفیکا جێدەهێڵێت. ڕۆژی ڕابردوو دوایین یاری خۆی لە خولی پورتوگال لەگەڵ بەنفیکا ئەنجامدا، بەڵام هێشتا یەک یاری دیکەی لەبەردەمدایە: یاری کۆتایی خولی پورتوگال به رامبەر یانەی سپۆرتینگ لیسبۆن. هەروەها له جامی جیهانی یانەکانیش ئاماده دەبێت.
دی ماریا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند: ئەنجامی کۆتایی کە ئێمە لە خولەکەدا بەدوایدا دەگەڕاین بەدەست نەهات. زۆر هەوڵماندا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان. کۆتاییهێنان بەم شێوەیە دوای ساڵێکی درێژ زۆر ئازاربەخشە. ئەمە دوایین یاریم بوو لە خولەکەدا بەم درێسە و شانازی دەکەم کە بۆ جارێکی دیکە لەبەری دەکەم./.