بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەروەک چۆن جەستەمان پێویستی بە خواردنی ڕۆژانەی ڤیتامینەکانی وەک ڤیتامین C هەیە، هەروەها پێویستی بە خەوێکی شەوانیش هەیە. خەو ئەرکە گرنگەکانی جەستە ڕێکدەخات و نەبوونی دەبێتە هۆی زۆرێک لە نەخۆشیەکان. توێژینەوە جیهانییەکان دەریدەخەن کەمی خەو نەک تەنیا کوالیتی ژیان کەم دەکاتەوە بەڵکو مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانیش زیاد دەکات. پزیشکەکان دەڵێن ئەگەر کەسێک بە بەردەوامی نەخەوێت ئەوا تووشی کۆمەڵێک کێشە دەبێت.
کاریگەری کەمخەوی لەسەر تەندرووستی جەستە بریتین له:
1- کەمبوونەوەی تەرکیز و لاوازی بیرەوەری کورتخایەن
2- زیادبوونی حەزی زۆر خواردن و لە ئەنجامدا کێش زیادبوون
3- نەخۆشییەکانی دڵ و زیادبوونی مەترسی جەڵتەی مێشک
4- ناڕێکی مەزاجی وەک دڵەڕاوکێ، توڕەیی و خەمۆکی./.