بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کریس وان هۆڵن سیناتۆری ئەمریکی بە توندی ڕەخنەی لە دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە گرتووە و ڕایگەیاندووە کە دەبێت دەستبەجێ هاوکارییە مرۆییەکان بە تایبەت ئاو و خۆراک بگاتە ئەم ناوچەیە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بنیامین نتانیاهۆ و حکومەتەکەی دوو ملیۆن کەسیان بە برسێتی هێشتووەتەوە.
هۆڵن ڕایگەیاندووە لە کاتێکدا کە بارهەڵگرەکان لە سنورەکانی غەززە لە چازوەڕوانی وەرگرتنی موڵەتدان، موڵەتی تێپەڕبوونیان پێنادرێت و ئەمەش بووەتە هۆی مردنی منداڵان بە هۆی برسێتییەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا لەم پێشێلکارییە ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتیدا لە غەززە، هاوبەشی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە./.