بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە یەکەی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی لە ناوچەی داگیرکراوی یافا بە دوو مووشەک کردووەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێرشەکە بە مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەڵەستین – 2 و مووشەکی زولفەقار کراوە.
یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە هێرشەکە بە سەرکەوتوویی ئامانجەکەی پێکاوە.
وتەبێژی سەربازیی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆ وایکرد کە بە ملیۆنان زایۆنیست ڕوو لە پەناگەکان بکەن و گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بن گوریۆنیش بۆ ماوەیەکی کاتی ڕابگیرێت./.