بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لاپۆرتا ڕایگەیاند تەنیا واژۆی کۆتایی ماوە. درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لامین یامال ڕێکەوتووە و تەنیا شتێک ماوە واژۆی کۆتاییە. بەم لێدوانانە، لاپۆرتا هەموو گومانەکانی سەبارەت بە داهاتووی ئەم یاریزانە لابردووە.
پاشان لاپۆرتا ستایشی پەیوەندییە باشەکەی یامال لەگەڵ بەرشەلۆنە و هاوڕێکانی کرد و ڕایگەیاند: ئەو یاریزانێکە چێژ لە یاریکردن بۆ بەرشەلۆنە وەردەگرێت، هاوڕێی لە یانەکە هەیە و هەروەها پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ هاوڕێکانی هەیە. لە بەرشەلۆنە پارە بە یاریزانان دەدەین لەسەر بنەمای توانایان. ئێمە یانەیەکین کە مووچەی باش پێشکەش دەکەین. لامین یامال کە تەمەنی تەنیا 17 ساڵە، یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و لێرە هەست بە ئاسوودەیی دەکات، هەروەک خێزانەکەی کە هەست بە هەمان ئاسوودەیی دەکەن./.