بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەی تاوان و کۆمەڵکوژییەکەی لە غەززە، 5 پەیامنێری دیکەی لە گەڵ دەیان فەڵەستینی شەهید کرد.
ئەو 5 پەیامنێرە لە گەڵ ئەندامانی دیکەی خێزانەکانیان شەهید کران.
ناوی ئەو 5 پەیامنێرە بریتین لە:
عەبدولڕەحمان عیبادە – نور قەندیل – خالید ئەبوسەیف – عەزیز حەجار – ئەحمەد زیناتی.
بە شەهیدبوونی ئەو 5 کەسە، ژمارەی پەیامنێرە شەهیدەکانی کەرتی غەززە گەیشتە 222 کەس./.