بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە وەڵامی لێدوانەکانی ستیو ڤیتکاف نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ڕایگەیاندبوو تەنانەت لە سەدا یەکیش پیتاندنی یورانیۆم لە ئێراندا ڕوو نادات، وتی: ئەم لێدوانانە لە ڕاستی دانوستانەکان بە تەواوی بەدوورە و پیتاندنی یورانیۆم لە ئێراندا بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتی: ئەگەر دەیانەوێت دڵنیا بن کە چەکی ناوەکی بەرهەم ناهێندرێت ئێمە بۆ ئەم کارە ئامادەییمان هەیە و ئەگەر داواکاری نایاساییان هەبێت، ئاساییە کە مسۆگەر نابێت./.