بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، درێژکردنەوەی گرێبەستی سانێ لەگەڵ بایرن میونشن بووەتە بابەتێکی مشتومڕاوی لە تۆپی پێی ئەمڕۆی ئەڵمانیا و لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی زۆر بڵاوبووەوە سەبارەت بەئەگەری واژۆاکردنی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەکە یان ڕەتکردنەوەی ئەو ئۆفەرەی کە پێیگەیشتووە.
ئەم یاریزانە ئەڵمانیە چەند جارێک ڕایگەیاندووە کە حەز دەکات دوای کۆتایی گرێبەستەکەی لە بایرن بمێنێتەوە و گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەکە واژۆ بکات. بەڵام پێدەچێت ئەو ئۆفەرە کە یانەکە پێشنیاری کردووە بەهیچ شێوەیەک لەئاستی چاوەڕوانییەکانی ئەودا نەبووەو ئێستا بڕیارێکی نوێی داوە.
هێربێرت هاینەر بەڕێوەبەری یانەی بایرن میونشن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکان لە وەڵامی پرسیارێکدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئێمە پێشنیارێکی سەرنجڕاکێشمان پێشکەش کرد، کە ئەمەش بۆچوونی خۆمانە. ئەگەر قبوڵی بکات، ئێمە دڵخۆش دەبین. تەنانەت ئەگەر قبوڵی نەکات، بڕیارەکە بەدەستی خۆیەتی. ژیان بەردەوامە. ئەم پێشنیارە بە هیچ شێوەیەک ناگۆڕێت./.