بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چابی سیمۆنس نایەوێت بەبێ کاریگەری بمێنێتەوە و بۆ هەر شوێنێک بڕوات دەیەوێت هەوڵ بدات نازناوی گرنگ بەدەست بهێنێت. ئامانجی چابی ئەوە بوو لە پاریس سانجێرمان یاری بکات، بەڵام یانەکە چەند ساڵێک لەمەوبەر بڕیاریدا وازی لێبهێنێت چونکە لە تیپێکی پڕ لە ئەستێرەدا جێگای بۆ نەبوو.
دەنگۆی ئەوە هەیە کە بایرن میونشن و چەند یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگی بەریتانیا حەز بە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەم یاریزانە دەکەن. میدیاکانی ئەڵمانیا سەبارەت بەم بابەتە ڕایانگەیاندووە کە لایپزیگ داوای لانی کەم 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ چابی سیمۆنس دەکات و ئەوان لەو باوەڕەدان کە ئەم پێشنیارە شایەنی ئەم یاریزانەیە./.