بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی لە شاری تاران لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی کۆبووە و پەیوەندی دووقۆڵی و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەشیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کرد.
هەر دوو لا ستایشی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانیان کرد و دووپاتیان لە سەر خواستی دوولایەنە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە سەقامگیری و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان و عێراق بکات.
تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە بە گشتی تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە تێیدا داکۆکی لە سەر گرنگی وتووێژ بۆ دوورخستنەوەی ناوچەکە لە کێشە و ئاڵۆزی کرایەوە./.