ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرواری 3 ئابی 2021 بە دەنگی زۆرینەی خەڵک هەڵبژێردرا و بە هۆی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی لە کاتی گەڕانەوەی لە وڵاتی ئازەربایجان، لە بەرواری 19 ی ئایاری 2024 شەهید بوو.
جیاوازی هەرە گرنگی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە گەڵ سەرۆک کۆماران و کاربەدەستانی باڵای وڵاتانی دیکە، ئەو شێوازەی سادەی ژیانی بوو کە وەک کەسێکی ئاسایی ژیانی بەسەردەبرد.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی خۆیی لە خەڵک دەزانی و بە ئێش و ئازارەکانی خەڵک ئاشنا بوو و هەر بۆ خەڵکیش دەژیا و بەرپرسیارێتی و پۆستی بۆ خزمەتکردن بە خەڵک بەکاردەهێنا.
شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە دڵی خەڵکدایە و هیچ کات خزمەت و کار و بیرەوەرییەکانی لای خەڵک کاڵ نابێتەوە، سەرۆک کۆمارێک کە شێوازی سادەی ژیانی خۆی و ئەندامانی بنەمەڵاکەی وانەیەکی زۆر گرنگە بۆ ئەوانەی لە پلە و پۆستە باڵاکاندان.
سەرۆک کۆمارە شەهیدەکەی ئێران بەردەوام ئامۆژگاری بەرپرسانی دەکرد کە لە بەرەی خەڵک جیا نەبنەوە و تا دەتوانن لە دەرفەتی خزمەت بە خەڵک کەڵک وەربگرن.
ناو و یاد و بیرەوەرییەکانی شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و هاوڕێ شەهیدەکانی وەک حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران بۆ هەتا هەتایی لای خەڵک بە زیندوویی دەمێنێتەوە. ئەگەرچی ئەوان بە جەستە لە نێو خەڵکی ئێراندا نین، بەڵام ناوەکانیان زیندووە./.