بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق زۆر باشە و سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هەرێم، پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی لێکەوتەوە.
ناوبراو وتی: دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاش دەستبەکاربوونی، یەکەم سەردانی فەرمیی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بوو.
بەقایی وتی: سەرۆک کۆمار لەو سەردانەدا کۆبوونەوەی زۆر باشی هەبوو و وەک چۆن سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی داوە، سەردانەکەی دکتۆر پزیشکیان سەرەتایەک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو لا بووە./.