بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر گولان سەرۆکی پارتی دیمۆکراتەکان بە توندی ڕەخنەی لە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی گرتووە و ڕایگەیاندووە کە ناوبراو دژی هەر چارەسەرێکە، لە کاتێکدا ناوچەکە بەرەوپێش دەڕوات و ئیسرائیل باجەکەی دەدات.
ناوبراو جەختیکردووەتەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاستی ئابوریدا بەرەو داڕمان و پەراوێزکەوتنی زیاتر دەڕوات و دەسەڵاتی دابینکردنی ئاسایشی زایۆنیستەکان لە دەست دەدات، کابینەکەی نتانیاهۆ بودجە بۆ درووستکردنی شارۆچکەکان و توندڕەوەکان بەکاردێنێت و ئیسرائیل (ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین) دەبێتە شوێنێکی سەخت بۆ ژیان.
گولان بە توندی ڕەخنەی لە نتانیاهۆ گرتووە کە وازی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هێناوە و بەردەوام ملکەچی داواکاری و مەرجەکانی وەزیرانی دارایی و ئاسایشی ناوخۆییە و وتی: نتانیاهۆ لە سەردەمی ترەمپدا ئەکتەرێکی بچووک و لاوەکیی شکستخواردووە کە لە جێی کۆبوونەوە لە سەر مێزی ستراتیژیی ترەمپ، بیزالیل سمۆتریچ و ئیتمار بن گەڤیری هەڵبژاردووە.
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتەکان ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی لەدەستدانی پێگەکەی لە واشنتن، مەترسی لەدەستدانی هاوکارییە ساڵانەکەی ئەمریکای لە سەرە کە بڕەکەی 3 ملیار و 800 ملیۆن دۆلارە./.