بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی لە شاری تاران لە گەڵ محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیری و هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.
هەر دوو لا دوایین پێشهاتەکان و بارودۆخی ناوچەکە و ئاڵنگارییەکانیان تاوتوێ کرد و لە سەر پێویستی هاوئاهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هاوڕا بوون.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی کۆبوونەوەکەی نێوانیاندا جەختیان لە سەر هاوکاری هەمەلایەنە لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کردەوە./.