بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە هەفتەی کۆتایی لالیگادا، زۆرێک لە یاریزانان و ڕاهێنەران لەم دەرفەتە بۆ ماڵئاوایی لە هاندەران کەڵکیان وەرگرت. ئانخێل کۆریا هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکێک بوو لەو یاریزانانە. دوای بردنەوەی ئەتلەتیکۆ بە ئەنجامی 4-1 لە ڕیال بێتس، لە یاریگادا ئاهەنگی گێڕا و دوای دە ساڵ ئامادەبوون لەگەڵ تیپەکەی، جۆرێک لە مەراسیمی ماڵئاوایی بۆ خۆی سازکرد.
شەوی ڕابردوو ئەنخیل کۆریا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دوایین یاریم لەگەڵ ئەم درێسە ئەزموون کرد کە خۆشم دەوێت. تەنیا ڕۆژێک نەبوو. کۆکراوەیەک بوو لە هەست و سوپاسگوزاری. سوپاسی یانەکە، هاوڕێکانم هاندەرانی سەرسوڕهێنەر دەکەم کە هەمیشە منیان بە یەکێک لە خۆیان دەزانی. هەمیشە سوپاسگوزارم بۆ هەموو ئەو شتانەی کە لە ئەتلەتیکۆ بەدەستم هێناوە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئانخێل کۆریا تا ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵدا هەیە. یانەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە هیچ یانەیەکی دیکە پەیوەندی پێوە نەکردووە بۆ دانوستان لەسەر گواستنەوەی ئانخێل کۆریا. وادیارە یانەی ئەتەێتیکۆ لە شێوازی ماڵئاوایی کۆریا پێش هەر دانوستانێکی فەرمی بۆ گواستنەوە خۆی ناڕازیە. بەم هۆیەوه کاردانەوەی لەسەر لێدوانەکانی ئەم یاریزانه هەبووه./.