بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێسی لە هاوینی 2023، دوای چەندین ساڵ لێهاتوویی لە تۆپی پێی ئەوروپا بە درێسی بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان، بڕیاریدا بەشێکی نوێ ئەزموون بکات و چوو بۆ خولی تۆپی پێ ئەمریکا. مێسی گرێبەستێکی دوو ساڵ و نیوی لەگەڵ یانەی ئینتەر میامی واژۆکرد. ئەم گرێبەستە لە وەرزی 2025 کۆتایی دێت. ئینتەر میامی هەمیشە ڕایگەیاندووە کە متمانەی بە بەردەوامی مێسی تا ساڵی 2026 هەیە.
خاڤیێر ماسکێرانۆ لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە داهاتووی مێسی ڕایگەیاند: هیوادارم لە چەند هەفتەی داهاتوودا هەواڵی مێسی ببیستین. پێم وایە ئەم بابەتە زۆر گرنگ دەبێت بۆ یانەکە و هاندەران و هەروەها بۆ تۆپی پێ ئەمریکا./.