بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لوکا مۆدریچ و وتووێژەکان سەبارەت بە مانەوە یان جێهێشتنی ڕیال مەدرید. هەرچەندە ئێستا ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم یاریزانە کرواتییە بۆ وەرزێکی دیکە درێسی ڕیال مەدرید لەبەردەکات و چواردەیەمین وەرزی خۆی لەگەڵ یانەکە ئەزموون دەکات.
چابی ئەلۆنسۆ ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو داوای لە بەڕێوبەرانی یانەکە داوای درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی مۆدریچ بۆ ساڵێکی دیکە کردووە و چاوەڕوان دەکرێت بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ پێکهاتەی ڕیال مەدرید بمێنێتەوە. لوکا مۆدریچ چاوەڕێی کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیال مەدرید دەکات بۆ دیاریکردنی داهاتووی ژیانی پیشەگەری خۆی.
کاپتنی یەکەمی ڕیال مەدرید کە لە ساڵی 2012 لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە سەرکەوتوترین یانەی ئەوروپا کرد، تا ئێستا 590 یاری بۆ ڕیال ئەنجامداوە و 43 گۆڵ و 95 ئەسیستی گۆڵی تۆمارکردووە./.