بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ ئەمرۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کۆتایی ئەم هەفتەیە لە ڕۆما بەڕێوەدەچێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، گۆڕینی بەردەوامی هەڵوێستی ئەمریکییەکان، ڕەوتی دانوستانەکان دژوارتر دەکات.
شیاوی ئاماژەیە کە چوار گەڕی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە شێوازی ناڕاستەوخۆ بە نێوەندگێڕیی عۆمان بەڕێوەچووە.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پاش کۆتایی گەڕی چوارەمی دانوستانەکان لە 11 ی ئایاری 2025 لە مەسقەت، ڕایگەیاند کە بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکاندا هەبووە./.