بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە پەراوێزی بەشداری لە کۆنفرانسی تاران بۆ وتووێژ، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئەم کۆنفرانسە و هاوشێوەکانی و کاریگەرییان لە سەر چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە وتی: وتووێژی زۆر باش لەم کۆنفرانسانەدا ئاڵوگۆڕ دەکرێت کە ئەگەر بە شێوازی ئاسایی بۆ لایەنەکانی دیکە بگوازرێتەوە ڕەنگە چەندین مانگ کاتی بوێت و شاندەکان پاش گەڕانەوەیان بۆ پایتەختەکانی خۆیان وەک پێشنیار ئاراستەی دەسەڵاتدارانی دەکەن.
ناوبراو وتی: لەم کۆنفرانسانەدا بیرۆکەی باش دەخرێتەڕوو و من بە گەشبینییەوە لەوان دەڕوانم.
عەبدولمەهدی سەبارەت بە دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: ئەگەر ئەمریکا توانای هێرشکردنە سەر ئێرانی هەبوایە، ئەم کارەی دەکرد، دوو حاڵەت بۆ داهاتووی دانوستانەکان دەبینرێت، یەکەم ئەوەی کە ئەگەر دانوستانەکان ڕابگیرێت کە لەو حاڵەتەدا ئێران شتێک لە دەست نادات، حاڵەتی دووەم ئەوەیە کە ئەگەر سەرکەوتن بە دەست بێنێت، ئێران دەسکەوتی زیاتری دەبێت.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق وتی: لە ئەگەری شکستی دانوستانەکان دەبێت بڵێین کە ترەمپ پێشتر دانوستانەکانی ڕاگرتووە و دووبارەکردنەوەی شکستێک بۆ ئەو دەبێت نەک ئێران، لە بەر ئەوەی کە ئێران لەم ماوەیەدا پەرەی بە تواناکانی خۆیداوە و دەسکەوتی زۆری هەبووە./.