بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە چاوپێکەوتنی بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان، ڕایگەیاند کە هەفتەی داهاتوو سەردانی مەسقەت دەکات.
پزیشکیان لەو چاوپێکەوتنەدا ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕەکان و هاوکارییەکان لە سەرجەم بوارەکانی بازرگانی، سیاسی، ئابوری، زانستی و تەکنۆلۆژیا لە گەڵ وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت وڵاتی دۆست و برادەر عۆمان ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: سەردانە چاوەڕوانکراوەکەم بۆ عۆمان لە هەفتەی داهاتوودا دەتوانێت خاڵێکی وەرچەرخان لە پتەوکردنی پەیوەندییە فرەچەشنەکانی نێوان هەر دوو وڵات بێت و هیواداریم دەسکەوت و کاریگەرییەکانی ئەم سەردانە، ئەنجامی باشی بۆ گەلانی هەر دوو وڵات بە دواوە بێت.
بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان ڕۆژی یەک شەممە بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی تاران بۆ وتووێژ، سەردانی تارانی کرد./.