بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دی برۆین ڕایگەیاند کە لە هاویندا مانچستەرسیتی جێدەهێڵێت و تەنیا دوو یاری دیکە لەگەڵ ئەم یانەیە لەبەردەمدایە. پێپ گواردیۆلا کە لە مانچستەرسیتی و بایرن میونشن و بەرشەلۆنە ڕاهێنەرایەتی یاریزانانی گەورەی کردووە، ئێستا ئاشکرای کرد کە تەنیا یەک یاریزان لە مێسی باشتر بووە لە کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ، ئەویش دی برۆینەیە.
گواردیۆلا سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند: مێسی لە پلەی یەکەمدایە و دی برۆین لە پلەی دووەمە. مێسی باشترین یاریزانە لە کۆنتڕۆڵکردنی تۆپدا. بەڵام دەبێت بڵێم، دی برۆینەش لە ئاستی مێسی یاری دەکات. ئاماری گۆڵ و ئەسیستەکانی دی برۆین هەموو شتێک نیشان دەدەن. بۆیە ئەو یەکێک بووە لە باشترین یاریزانانی ئەم یانەیە لە مێژووی خۆیدا. ئەم لێدوانانە بەڕاستی گرنگن چونکە دی برۆین یاریزانێکی تایبەتە./.