بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز ڕایگەیاند کە یاسای حەشدی شەعبی مانگی داهاتوو هەموار دەکرێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە چاکسازییەکە لە ڕووی ڕێکخستنی هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە دەبێت.
سەرۆکی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە ئەم دەستەیە بۆ هەر کارێک بۆ جێبەجێکردنی یاسا، پشتیوانی لە حکومەتی عێراق دەکات.
ڕاشیگەیاند کە حەشدی شەعبی هێزێکە لە چوارچێوەی یاسای عێراق و سەر بە فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانە./.