بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژەمەکان فەرامۆش مەکە چونکە فەرامۆشکردنی خواردن دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی مێتابۆلیزم و حەزی خواردن زیاد دەکات. لە ئەنجامدا ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری و کێشی جەستە. بۆیە باشتر وایە ڕێگایەکی دیکە بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی چەوری سک.
ڕێگاکانی کەمکردنەوەی چەوری سک کە پێشنیار دەکرت:
1- ئاگاداری کالۆری خواردنەکان بە. ئەگەر کالۆری زیاتر لە پێویستی جەستەت بخۆیت، چەوری سک و کێشت زیاد دەکات.
2- ئەو خۆراکانەی کە چەوری کەم دەکەنەوە بخۆ وەک کەرەوز، سێوی سەوز، میوەی کەم شەکر، سەوزە و بەرهەمە شیرەمەنییەکانی کەم چەوری.
3- کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ماددە شەکرییەکان و کاربۆهیدراتەکان و بەکارهێنانی پرۆتینی زیاتر. پرۆتین مێتابولیزمی جەستە زیاد دەکات کە ئەمەش لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چەوری.
4- ڕێژەی کالۆری زەیت زۆرە و بە ئاسانی هەڵدەمژرێت. خواردنی خوراکی چەور کێشت زیاد دەکات، بۆیە باشترە زەیتی تەندرووستتر وەک زەیتی زەیتوون بەکار بهێنیت./.