بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم هێرشبەرە کە لە ڕیال مەدرید ڕازی نییە، چەند ئۆفەرێکی زۆر باشی هەیە، بەتایبەتی لە بەریتانیا. لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، هەواڵێکی نوێ سەبارەت بەم یاریزانە بڵاوکرایەوە. میدیا وەرزشییەکان ڕایانگەیاندووە کە لیڤەرپول یەکێکە لەو تیپانەی کە گرنگی بە رۆدریگۆ دەدات.
هەروەها میدیا وەرزشییەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕیال مەدرید بەلایەنی کەمەوە 120 ملیۆن یۆرۆی بۆ فرۆشتنی رۆدریگۆ دیاری کردووە. زیادبوونی بایەخدانی چەند یانەیەک بەم یاریزانە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی لەم چەند هەفتەیەی دواییدا. ئێستا ماوە بزانین ئایا لیڤەرپول، ئارسناڵ، چێڵسی و مانچستەرسیتی ئامادەن ئەو بڕە پارە زۆرە بدەن یان نا./.