بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەگەڵ ڕاگەیاندنی یانەی هیلالی سعوودیە گرێبەستی سالم دۆسەری کاپتنی تەمەن 33 ساڵ لەگەڵ یانەکە تاوەکو ساڵی 2027 درێژکرایەوە و بەمەش لانیکەم دوو وەرزی دیکە بە درێسی هیلالەوە لەنێو یاریگادا ئامادە دەبێت.
سالم دۆسەری لەم وەرزەی خولی سعوودیەدا 30 یاری بۆ یانەی هیلال ئەنجامداوە و توانیویەتی 15 گۆڵ و 14 ئەسیستی گۆڵ تۆماربکات. هەروەها لە 12 یاری یانەی هیلال لە خولی ئاسیا بەشداری کردووە و ئامارێکی سەرسوڕهێنەری بە 10 گۆڵ و 2 ئەسیستی گۆڵ تۆمارکردووە./.