بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئومێد خۆشناو ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگارانی پارێزگا هاوسنورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە شاری سنە، وتی: هەوڵی دەدەین سەرمایەدانەران و کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان بە پێی یاساکانی عێراق وەبەرهێنان بکەن.
ناوبراو وتی: بوونی 700 کیلۆمەتر سنوری هاوبەش لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانی.
پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەی سنەی بە هۆکاری پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ناو برد و وتی: ئەزموونی ڕابردوو ئەوەی پیشانداوە کە کۆبوونەوەی وەها، ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی بەرزکردووەتەوە و ئەنجامی باشی هەبووە.
ئومێد خۆشناو جەختی لە سەر هەوڵی بەرپرسانی ئێرانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکانی بەردەم پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە و وتی: لەو کاتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە، ئێران بەردەوام پشتیوانی لە خەڵکی ئێمە کردووە و ئێمە ئێران بە ماڵی دووەمی خۆمان دەزانین.
ناوبراو وتی: گەلی ئێران و هەرێمی کوردستان ساڵانێکی زۆر لە دژی ڕژێمی بەعسیی سەدام لە سەنگەرێکی هاوبەشدا خەباتیان کرد./.