بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پارێزگارانی کوردستان، کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ئێران و پارێزگارانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لە شاری سنە کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکە لە ڕۆژی سێ شەممە 20 ی ئایاری 2025 دستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئارەش لهۆنی پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاندووە کە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی وەک ئابوری و بازرگانی، پیشەسازی، خوێندنی باڵا، کشتووکاڵ، گەشتیاری و …… ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەی سنەیە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتی سنورە هاوبەشەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکانی بەردەم و پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لەم کۆبوونەوەیەدا تاوتوێ دەکرێت./.