بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ڕەسووڵ مەهاجر لە کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگارانی پارێزگا سنورییەکانی ئێران و پارێزگارانی هەرێمی کوردستان وتی: کۆبوونەوەی سنە گرنگە و سەرکەوتووە کە 7 پارێزگاری ئێران و هەرێمی کوردستان و ژوورە بازرگانییەکانی کۆکردووەتەوە.
ناوبراو وتی: گرنگی ئەم کۆبوونەوە لەوەدایە کە پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق بە گرنگ دەزانین و لە وەزارەتی دەرەوە گرنگی بەم بابەتە دەدەین و ئەم کۆبوونەوەش بە یەکێک لە باشترین کۆبوونەوەکان لە بواری پەیوەندی نێوان پارێزگاکان دادەنرێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیەتی ئابوری وتی: دەمانەوێت پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان پتەوتر بکەین و سەرۆک کۆمار بە تایبەت جەخت لە سەر ئەم بابەتە دەکاتەوە و یەکەم سەرۆک کۆمار بوو کە سەردانی هەولێر و سلێمانی کرد.
مەهاجر بە ئاماژە بە هاوبەشییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، وتی: کاتێک خەڵکی کوردستان لە ژێر زوڵم و بۆردومانی کیمیایی ڕژێمی بەعسدا بوون، ئێران تەنیا پەنا و پشتیوانی ئەوان بوو.
ڕاشیگەیاند کە لە بواری هەناردەی نانەوتی، بازاڕی عێراق بە یەکێک لە ئامانجە گرنگەکانی هەناردەی ئێران دادەنرێت./.