بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یاریەکانی خولی سوریا دوای پێنج مانگ وەستان بەهۆی بارودۆخی ئەمنی وڵاتەکەوە لە ڕۆژی چوارشەممە و هەفتەی شەشەمەوە دەست پێدەکات.
له سەرەتای دەستپێکردنەوەی یارییەکاندا فیدراسیۆنی تۆپی پێی سوریا له بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند که سەرجەم یاریەکانی خولی ئەو وڵاته بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەرێوەدەچێت.
ڕاگەێندراوە: بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی وەرزش و گەنجان فیدراسیۆنی تۆپی پێی سوریا بڕیاریداوە سەرجەم یارییەکانی خولی سوریا بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچێت. ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی تەندرووستی گشتی دراوە./.