بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دی یۆنگ یەکێک بووە لە خاڵە گەشاوەکانی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا. ئەم یاریزانە بەسەر کێشەکانی ئەژنۆی زاڵ بووە کە وەرزی ڕابردوو تووشی بوو و ئێستا بووە بە یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی تیپەکەی هانسی فلیک.
لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە سەباەرت بە ئامادەبوونی دی یۆنگ لە یانەکە ڕایگەیاندووە: دی یۆنگ دەیەوێت بمێنێتەوە. ئێمه قسەمان له سەری کردووه و گەیشتینە ڕێککەوتن. دەمانەوێت بمێنێتەوە.
دی یۆنگ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سەبارەت بە بردنەوەی لالیگاوە و دۆخەکەی ڕایگەیاندووە: دوای دەستپێکردنی سەختی وەرزەکە بەهۆی پێکانێکی سەختەوە، زۆر سەرسوڕهێنەرە کە ئەم وەرزە بەم شێوەیە تەواو بکەم، بە بەدەستهێنانی سێ نازناوی پاڵەوانێتییە و چێژ لەو وەرزشە کە خۆشم دەوێت. ئەم ڕێگایە هەم لە ڕووی جەستەیی و هەم لە ڕووی دەروونییەوە زۆر سەخت بوو، بەڵام خێزان و هاوڕێکانم لەگەڵم بوون، هەمیشە لە ساتە سەختەکاندا پشتگیریان دەکردم و متمانەیان پێکردم./.