بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم 12 یادداشتی لێکتێگەیشتنە ڕۆژی چوارشەممە لە نێوان پارێزگارانی کوردستان، کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ئێران و پارێزگارانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان، لە شاری سنە واژۆیان لە سەر کرا.
هەر 12 یادداشتی لێکتێگەیشتنەکەی نێوان پارێزگارانی پارێزگا هاوسنورەکانی ئێران و پارێزگارانی هەرێمی کوردستان لە بواری ئابوری، بازرگانی، گەشتیاری، تەکنیکی و ئەندازیارییە.
کۆبوونەوەی دووقۆڵیی پارێزگاران، کۆبوونەوەی هاوبەشی سەرۆکی ژووورە بازرگانییە هاوسنورەکان، کۆبوونەوە لە گەڵ بەڕێوەبەرانی ئابوری و بازرگانیی کەرتی حکومی، کۆبوونەوە لە گەڵ چالاکوانانی ئابوری و بازرگانیی کەرتی تایبەت، بەسەرکردنەوەی شوێنە مێژوویی و کەلتورییەکانی سنە، واژۆکردنی یادداشتی لێکتێگەیشتن، بەسەرکردنەوەی پارکی زانست و تەکنۆلۆژیا، بەسەرکردنەوەی پێشانگای توانای هەناردەکردنی پارێخگای کوردستان، بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە و پترۆکیمیای کوردستان لە بەرنامەکانی سەردانەکەی هەر چوار پارێزگاری هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە بۆ شاری سنە بووە./.