بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تاهیر عێزەدین لە کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگارانی پارێزگا سنورییەکانی ئێران و پارێزگارانی هەرێمی کوردستان، وتی: لە باشترین و ئاڵتوونیترین قۆناغی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانداین و لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی باشترین هەلومەرج لە نێوان هەر دوو لادایە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە یەک بۆچوونییەک لە نێوان بەرپرسانی ئێران و هەرێمی کوردستاندا دەبینرێت، وتی: دەبێت لە هەوڵی کەڵک وەرگرتن لەم هەلومەرجە و وەبەرهێنانی هاوبەشدا بین.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە وتی: دەوترێت کە حکومەتی ئێران دەیەوێت دەسەڵاتی زیاتر و بڕیاردان بە پارێزگارانی پارێزگا سنورییەکان بدات و دەسەڵاتەکان تەنیا لە تاراندا نەبێت، مسۆگەربوونی ئەمە دەتوانێت بەشێکی زۆری کێشە و گرفتە ئابورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بە تایبەت پارێزگا هاوسنورەکان چارەسەر بکات.
تاهیر عێزەدین وتی: پێشنیار دەکەم بۆ بەشی ئابوری، لێژنەیەکی هاوبەش لە نێوان ژوورە بازرگانییەکان لە ژێر چاودێری جێگری پارێزگار بۆ کاروباری هاوئاهەنگی ئابوری پێکبهێندرێت./.