بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەو داهاتوو دوو یانەی مانچستەر یۆنایتد و تۆتنهام لە یاری کۆتایی خولی ئەوروپا لە یاریگای سان مامێس لە ئیسپانیا یاری دەکەن.
برۆنۆ فێرناندێز کاپتنی یانەی مانچستەر یۆنایتد لە وتووێژیکدا لەگەڵ میدیای وەرزشییەکان سەبارەت بەم یارییە ڕایگەیاند: من زۆر شانازی دەکەم کە کاپتنی مانچستەر یونایتدم بەڵام بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە. کاتێک منداڵیت خەون بە بردنەوەی نازناوەوە دەبینیت و بەرزکردنەوەی جام لەگەڵ یۆنایتد ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەر دەبێت.
ناوبراو وتیشی: هەمیشە شتێک هەیە کە دەتوانیت بیکەیت بۆ یارمەتیدانی هاوڕێکانت. لە پرێمەرلیگ، شتەکان بەو شێوەیە نەڕۆیشتن کە ئێمە دەمانویست، بەڵام ئێمە لە خولی ئەوروپا ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد. هەموو یارییەک گرنگە، بەڵام ئەم یارییە زۆر گرنگترە. ساڵی پار دەرفەتی بردنەوەی جامی یەکێتی بەریتانیام بەدەستهێنا و حەزدەکەم ئەم هەستە خۆشە لەگەڵ بردنەوەی خولی ئەوروپا دووبارە بکەمەوە./.