بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵپەڕی فەرمی بۆندسلیگا ڕایگەیاند کە هاری کەین بە باشترین یاریزانی وەرزی 2025-2024 هەڵبژێردرا و خەڵاتەکەی وەرگرتووە. هاری کەین وەرزی ڕابردوو بە 26 گۆڵ بۆ جاری دووەم بووە باشترین گۆڵکاری بۆندسلیگا و ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە مسۆگەرکردنی سی و چوارەمین پاڵەوانێتی بایرن میونشن لە مێژووی تۆپی پێی یانەکانی ئەڵمانیادا.
کەین دوای وەرگرتنی خەڵاتەکەی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی بایرن میونشن ڕایگەیاند: بوون بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزە دەستکەوتێکی گەورەیە. یاریزانی زۆر باش هەن لە بۆندسلیگادا و ئەنجامدانی ئەم کارە لە ساڵێکدا کە بووینە پاڵەوان وای لێدەکات زۆر تایبەت بێت. ئەم خەڵاتە بۆ من زۆر گرنگە. زۆر سوپاس بۆ یانەکە و هەموو هاوڕێکانم، چونکە بەبێ ئەوان ئەمە ئەنجام نەدەبوو./.