بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی وەک باڵیۆزی نوێی ئێران لە چین دەستنیشان کرا.
ناوبراو لە هەر دوو کابینەی 11 و 12 ی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی حەسەن ڕۆحانی، وەزارەتی ناوخۆی لە ئەستۆ بووە.
ڕەحمانی فەزلی هەروەها جێگری فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ کاروباری هێزەکانی ئاسایش و سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران بووە.
ناوبراو هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای جوگرافیای مرۆییە و پێشتر چەندین پلە و پۆستی دیکەی هەبووە./.