بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی تۆتنهام به تاکه گۆڵی برێنان جۆنسن بەرامبەر یانەی مانچستەریۆنایتد سەرکەوت و بووه پاڵەوانی خولی ئەوروپا. بەڵام ئەوەی بردنەوەی ئەم پاڵەوانێتییە گرنگتر دەکات، پشکی بەشداریکردنە لە چامپیۆنزلیگ. هەرچەندە ئەم دوو تیپە ماوەیەکی زۆرە چانسی سەرکەوتنیان بۆ پاڵەوانێتییە بەناوبانگەکانی ئەوروپا لەدەستدابوو، بەڵام بردنەوەی خولی ئەوروپا دەرفەتێک بوو بۆ بەدەستهینانی پشکی چامپیۆنزلیگ و لە ئەنجامدا بڕێکی زۆر پارە بۆ یانەی تۆتنهام./.