بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیۆم کریستی وەزیری ناوخۆی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە شەوی ڕابردوو دوو فەرمانبەری باڵیۆزخانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان لە واشنتن کوژران.
وەزیری ناوخۆی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەکرێت.
کوژراوەکان ژن و پیاوێکن.
پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە کەسێکی تەمەن 30 ساڵەی دەستبەسەر کردووە./.