بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عوسمان دێمبێلێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان کە تەنیا دوو هەفتە بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان پاریس سانجێرمان و ئینتەر ماوە، باسی لە هاندانە بەرزەکەی کرد بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ و ئەگەری بردنەوەی تۆپی زێڕین.
دێمبێلێ لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی یانەکە سەبارەت بە ئەگەری بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ڕایگەیاند: پێمان دەڵێن زۆر نیشانە هەن کە دەگەینە پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ و گەشبینین. ئێمە لە ساڵی 2025 زۆر باش بووین، زۆر کارمان کرد بۆ گەیشتن بە کۆتایی، هیوادارین بارودۆخەکە باش بێت. یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ نایابە. بەتایبەت ئەمە یەکەم جارمە و دەمەوێت چێژ لەم ساتە وەربگرم و بە تەرکیز بەسەری ببەم.
ناوبراو وتیشی: چەندین جار وتوومە کاتێک یاریزانی پاریس سانجێرمان بیت، شتی زۆر گرنگتر هەیە بۆ بیرکردنەوە تا نازناوێکی تاکەکەسی. بۆیە پێش ئەوەی بیر لە خۆم بکەمەوە بیر لە تیپەکە و یانەکە دەکەمەوە./.