بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لابردنی شەکر لە خۆراک مانای کەمکردنەوە یان لەناوبردنی تەواوی شەکر و کاربۆهیدراتەکانە کە بە خێرایی دەگۆڕێن بۆ شەکر لە جەستەدا. ئەم شەکرانە وردە وردە مەترسی قەڵەوی، شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکەن و تەندرووستی مرۆڤ دەخەنە مەترسییەوە.
هەندێک لە گرنگترین سوودەکانی کەمکردنەوەی شەکر لە خوراک بریتین لە:
1- بەهێزکردنی تەندروستی ددان
2- بەرزبوونەوەی ئاستی وزەی بەردەوام
3- باشترکردنی مەزاج و کەمکردنەوەی دلەڕاوکێ
4- دابەزاندنی کێش و کۆنتڕۆڵکردنی حەزی خواردن
5- باشترکردنی تەندرووستی ڕیخۆڵە و سیستەمی بەرگری جەستە./.