بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ بە فەرمی درێژکردنەوەی گرێبەستی هانسی فلیک تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی 2027ی ڕاگەیاند. ئەم ڕاهێنەرە ئەڵمانییە، کە گرێبەستەکەی پێشووی لەگەڵ بەرشەلۆنە تا کۆتایی حوزەیرانی 2026 بەردەوام بوو، بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، خەڵاتێکی وەرگرت بۆ ئەنجامە باشەکەی لەگەڵ یانەکەدا. هانسی فلیک تا ئێستا لە 59 یاریی ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنەی کردووە و 43 بردنەوە و 7 یەکسانبوون و 9 دۆڕاندنی بەدەستهێناوە./.