بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا نایینی لە ڕێوڕەسمێکدا وتی: دوژمن لە خەمڵاندنەکانیدا بێ ئاگایە لە دەسەڵات و هێزی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەوە تێناگات کە ئەگەر شەڕ دەست پێبکات دەسەڵاتی جەماوەری دێتە گۆڕەپانەکەوە، وەک چۆن کە لە سەردەمی بەرگری پیرۆزدا دوژمن بەم وەهمە شەڕی دەستپێکرد و شکستی هێنا.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆش ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی هەڵەیەکی گەمژانە بکات و دەستدرێژیی هەبێت، بە دڵنیاییەوە لە جوگرافیا بچووک و لاوازەکەیدا وەڵامێکی وێرانکەر وەردەگرێت و پەیامی 46 ساڵ بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەدەر لەمە نییە، وەک چۆن کە پەیامی هەشت ساڵ بەرگری پیرۆز ئەوە بوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران ناڕووخێت و پەیامی ئاڵۆزی و ئاژاوەگێڕییەکانی چەند ساڵی ڕابردووش هەر ئەمە بوو کە ئەگەری ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ کات سەرناگرێت.
وتەبێژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرجەم بەشەکاندا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەهێزتر بووە و تەواوی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەر چاوی جەنگاوەرانی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە. ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانی لە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی دەکەن و تا ئەم ڕژێمە لەناونەچێت سەقامگیری بۆ ناوچەکە و جیهان ناگەڕێتەوە./.